عەطا شێخ عەلی

عەطا شێخ عەلی

🧠ڕاهێنەری مێشک و یادگە
✍🏻پاش 5 ساڵ ئەزموونی سەرکەوتوو لە بەڕێوەبردنی بەهێزترین پڕۆژەی ئۆنلاینی مێشک و یادگە، و خزمەتکردنی زیاتر لە ٥٠٠٠ بەشداربووی ئازیزی کوردزمان؛ ئێستا لە پڕۆژەی (مێشکی کارا)، بەهێزترین خول و ڕاوێژی تایبەت پێشکەش دەکەم بۆ ئەوەی یادگە و توانا زەینییەکانت بۆ ئاستێکی نوێ بەرز بکەیتەوە، بەشێوەیەکی زانستی و نوێترین تەکنیک و بابەتەکانی ئەم بوارە.
1,374 بینراو

سلێمانی

سۆشیال میدیا

خاوەنی

ئۆنلاین
www.facebook.com
Baha group :: بەها گروپ

Baha group :: بەها گروپ

www.facebook.com

بەها گروپ

کاتی بەردەستبوون

بەردەستە

٢٤/٧

هەموو کاتێک بەردەستە

شوێن

سلێمانی

وێنەکان

/

ڤیدیۆی یوتیوب

باشتربوونی یادگە و مێشك :: عەطا شێخ عەلی🧠

کۆرسەکان

فیدباک

٥.٠

لە ٩ هەڵسەنگاندن

دكتور سنكر علي مامه
دكتور سنكر علي مامه

سڵاو لە ئازیزانمان.... من ڕاهێنانی لەبەر کردنم لەسەر سەحیحی البخاری بوو...ئێستا کاتژمێر ٤و٤٠ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ١٣ی٩ی٣٠٢٣ هەمووم تەواو کرد و گەیشتم بە کۆتا حەدیس کە لەێنەکەدا هاتووە. ...الحمد لله من ئەوەی توانیبم لەبەرم کرد جا بە ئیتقانی جۆراو جۆر ناڵێم ١٠٠ %.... کە ئەو پەرەم هەڵداوە نەمزانی کۆتا پەڕی پەتووکەکەیە...بەراستی هەستێکی موچڕکهێنەربوو...زۆر سەیرم هات کە کتابەکە تەواو بوو🥺 والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

ڕ
ڕاژان

ڕاست بڵێم مامۆستا عطا سەبارەت بە من تەنها خوا ئەتوانێت پاداشتت بداتەوە لە ئاستێک نییە کە بڵێم سوپاس و تەواو ، بەهۆی ئەو چەند کەناڵەی هەتە و ئەو قسانەی کە لە وانە ڕاستەوخۆکان ئەکەیت وازم لە زۆر شت هێناوە ڕەنگە خوا تۆی کردبێتە هۆکار بۆ هیدایەتم و ان شاءاللە واشبووبێت ئەوەی من ئەمەوێت پێت بڵێم تەنها ئەوەیە بەردەوام بە لەسەر ئەو ڕێگایەی کەم کەس گرتۆتیە بەر بەردەوامبە لە گیاندنی ئەو پەیامەی سەروەرمان ژیانی خۆی کردە قوربان ان شاءاللە خوا هیدایەتی زۆرێک لەوانی ئەیەوێت هیدایەتیان بدات لەسەر دەستی تۆ بکاتە قسمەتیان دڵنیام بە بەردەوامبوونت لەسەر ئەم ڕێگا جوانە ئەکرێ کەسێکی وەک دکتۆر زاکیر نایکت لێ دەربچێت .

‌هاودل
‌هاودل

سلام و علیکم مامۆستا گیان فیدباکی من بۆ مانگی یەکەمی خول بەڕاستی ژیانی زۆر گۆڕیم بیرکردنەوەی گۆڕیم خواردن و هەموو شتێکی لێ گۆڕیم لە لەبەرکردنی بیستنی بە چوار خولەک لاپەرەیەکم لەبەر کردووە و لە بینینی لاپەرەیەک بە حەوت خولەک زۆر زۆر یارمەتی داوم لە گۆرینی خوەکانم زۆر شت هەموو نەمدەتوانی دەستبەرداری بم بەڵام لەگەڵ ئەو خولە هەر زۆریش بە ئاسانی کاتێکم زانی ئەو شتانەم هەمووی تەرک داوە بە بیر کردنەوی خۆم لەبەر کردن بە من ناکرێ و تەنها تێگەیشتن هەر شتێکیشم لەبەر کردابا بە دە مراجعەش بە جوانی مۆ مامۆستام نەدەگوتەوە بە سێ چوار سەعات لەسەر لاپەرەیەک دەبووم ئێستا الحمداللە بیستنی چوار خولەک و بینینی حەوت خولەک بە قەناعەتەوە و بە باوەر بە خۆ بوونەوە دەیکەم زۆریش ئاسانە بۆم خوای گەورە جزای مامۆستا عطا و مامۆستا ئاوات بداتەوە بە جدی زەڕورە هەموو کەس بەژداری ئەو خولە بکات مێشکت فراوان دەکاتەوە وەک ئەوە وایە گوڵێک دەمێکبێ وشک بووبێتەوە و لە ناکاو ئاوی بدەی و دەست بە ژیان بکاتەوە وە سوپاسی سەرپەرشتیارانی خول دەکەم بە جدی زۆر هاوکار بوونە بە جدی هەم وانە ڕاستەوخۆکان هەمیش تۆمار کراوەکان ژیانی گۆڕیم وە هیچ پێشنیارێکم نیە هیچ شتێکی کەم نییە تا پێشنیاری لەسەر بدرێ دەستان خۆش و سوپاس

𝗠𝗮𝗻𝘀𝘂𝗿 𝗠𝘂𝗵𝗮𝗺𝗺𝗮𝗱
𝗠𝗮𝗻𝘀𝘂𝗿 𝗠𝘂𝗵𝗮𝗺𝗺𝗮𝗱

بەخوای ئیشت قوڕسە مامۆستا، سەردەمێک منیش وابووم، تەحەمولی زۆری دەوێ. بەو بۆنەیەوە ئەمساڵ ساڵی دووەممە لە پۆلی ١٢ الحمد لله بەو ڕێگایەی ئێوە فێرتان کردم بۆ بەکارهێنانی مێشک و تەکنیکە بەهێزەکان زۆر زۆر بەسوودە بەجدی بە شێوازێک دەخوێنم مێشکم زانیارییەکان بگرێ و بەری نەدات بە ئاسانی، هەتا بەشی یەکەمی زیندەزانیم وەک ناوی خۆم و باوک و باپیرم لەبەرکرد بە تێگەیشتن، ئەڵێم ئای لەمن خۆ هێشتا زووە چۆن بەشێکم وا زوو خەتم کرد بەگەرەنتی مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو مێشک😁ماوەیەکی زۆر کەمیشە دەستم بە خوێندن کردۆتەوە، خۆم ناناسمەوە جاران تا دەرێ ئەچووم زۆربەی زانیاریەکانم لەیاد دەکرد😁 بەردەوامبم تەختی دەکەم هەموو کتێبەکانی تر إن شاء الله، بۆیە هەتا مردن قەرزدارتانم بەتایبەت مامۆستا ئاواتی خۆشەویست و ئازیز لە زۆر شوێن بەردەوام ناوی دێنم ئەمەوێ هەموو کەسێک بزانێ لەناو کورد مامۆستایەکی وا هەیە، خودا یارمەتیدەرت بێ، آمين❤️❤️

Sarwat Jawhar Agha
Sarwat Jawhar Agha

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته من سەروەت جەوھەر غەفور، تەمەنم چل و حەوت ساڵەو بۆ چل و ھەشت دەچم، قۆناغی چواری زانکۆم کردووە . نزیکەی نۆ جوزئێکم ماوە، ڕۆژانە دەوروبەری دە بۆ یانزە لاپەڕ لەبەر دەکەم (بإذن الله تعالى ) ئەم بەیانیە بڕیارم داوە زیادی بکەم بەڵکو جەژنمان ببێ بە دوو ( أعِنّا يا مُعين )، موراجەعەم کەمە. ناتوانم بە ووشە ھەست و نەستم دەربڕم تەنیا ئەوە دەڵێم کە لەم دونیایەوە کۆچم کردووەو وەک کۆتری سپی ھیواو ئەندێشەکانم بەرز بەرز دەفڕن و فرمێسک و خۆشی و ترس و ھەلھەلەو ئازار ئاوێتەی یەک بوون پێم لەیەک جیاناکرێنەوە. جزا الله كل من قام على هذا المشروع المبارك مُعلّمي الأول في الاكادمية الاستاذ عطا أحبّه حباً شديداً كأنّه ابني من لحمي ودمّي والاستاذ نێچیرڤان والأستاذة الدكتورة سناء والأستاذة سروشت وأبو الاكادمية الاستاذ آوات حفظكم الله ورعاكم ووفّقكم لما يحبه ويرضاه، والاخوة والأخوات الاخرين أحبكم كلّكم في الله. والحمد لله رب العالمين

ع
علی آمین

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته چۆنن براکانم هیوادارم لەش ساغ و تەندروست باش بن من بەژداربووی ئەم کۆرسەم بەلام بە ئۆفلاین من ناو خوێندن بووم ناچار بووم بە ئۆفلاین بەژدار بم بارحال سەبارەت بە کۆرسەکە چەن ڕاهێنانی زیاتر بکەی زووتر و زیاتر گۆڕانکاریەکان روو دەدەن با درێژی نەکەمەوە بێمە سەر سوودەکانی من لە زانکۆم لە بەشی پاراستنی زانیاری دەخوێنم تا بلێی بابەتی قورسە بەشی کۆمپیوتەرە بابەتی سکویریتی هەیە ووشە 21 پیت و 18 و هتد.. الحمدللە ئێمە 5 بابەتمان هەبوو 3 عەمەلی و نەزەری هەبوو 2 تەنها نەزەری الحمدللە توانیم لە میدتێرم لەگشتی 100 بێنم بەس لەو سکویریتی نەبێ 97 ئەویش 2 پرسیار دەرەکی بوو جا بەرێزان ئەو بەشەی ئێمە هەر پرسیا لە گوگل دێنن ئەمانەش بە لایەک کۆرسی ئۆفلاین وەک ئۆنلان پێشکەوتوو نییە جا قەدری بگرن واللە واللە واللە ئەو کاتەی من لە ئامادە بووم بمزانیایە کۆرسی وا هەیە هەموو شتێکم دەکرد بۆ ئەوەی دەستم بکەوتبایە سوودی کۆرس لە ئۆنلاین زۆر زۆر زیاترە لەوەی کە لە ریکۆردەکە رەنگە کێشەکت هەبێ راستە بۆ دوو رۆژ دوای ئەوە یان راستەخۆ دەرۆی بە مامۆستا گیان دەلێت بەلام هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا خۆشە تکا دەکەم ئەو کەسەی نزیکتە ئەو کەسەی خۆشت دەوێ لە پێناو خوا ئاگاداری بکەوە باوەرت هەبێ رێکلام نییە خوا ئاگاداری هەموو شتێکە هیوادارم پابەندی ڕاهێنان و قسەکانی مامۆستا گیان بن گرنگە خۆێنەر بن بمێنن بە لەش ساغی و تەندروستێکی باش بۆ هەمووان.. السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

س
سایە اسماعیل

١-چاوم فراوان بوە وە تەرکیزم زیادی کردوەو جوانتر شتەکان لەبەردەکەم ٢-لە بەربەستی بیستنی گەشتوم بە (١٥ %١٠٠) لە بەربەستی بینینی گەشتوم بە (١٢٠) بە سیستەمی سەرەکی ٢٠ ژمارە لەبەردەکەم لە خولەکێکدا ٣-بەڵی یارمەتی داوکم کە ژیانم ڕێکتر بکەم خەوم ڕێک بکەمەوەو خواردنەکانم باشتر بکەم وە ئامانجێکی گەورەو باش بۆخۆم دابنێم ٤-بێگومان بوەتە هۆی ئەوەی تەنها دانەنیشمو سێر بکەم بەڵکو کاری بۆ بکەمو هەوڵی بۆبدەم ٥-بەڕاستی ناتوانم بە وشە وەسفی مامۆستا عەطا و مامۆستا ئاوات بکەم چونکە هەردوکیان زۆۆر سەرکەوتو زیرەکن وەکەسانی زۆر بەڕێزو خەمخۆری ئێمەن من شتانێکی زۆر باشم لێ وەرگرتون ٦-هەمویان زۆر ئەرکیان کێشاوە لەگەڵمان وەڵامی هەموو پرسیارەکانمانیان داوەتەوە بەتایبەت سادی خان زۆر ڕێزو پێزانینم بۆ ماندوو بونی هەیە ٧-بە بۆنەی بێ مەجالیەوە لە هەمویاندا بەژدار نەبووم بەڵام لە چەن دانەیەک بەژدار بومو زۆر سودم لێ بینیون کە لەگەڵ ئەوان زیاتر ڕاهێنانم کردوە ٨-من وەک خۆم چونکە قەناعەتێکی زۆرم بە پڕۆگرامو ڕاهێنانەکانتان هەیە لەوە دڵنیام کە تا کۆتایی گەر بەباشی لەگەڵتان بم زۆۆر سودی بۆم دەبێت چونکە وانەکانتان زۆر پێرفێکتن ٩-هیچ پێشنیارێکم نیە تەنها سوپاسو پێزانینم هەیە بۆتان

ش
شایستە هادی

سلام عليكم ورحمة الله و بركاته مامۆستای بەرێز سبحان الله ئەمشەو وەک ئەوەی معجيزه بێت من زۆر کات کە لەبەرکردنم دەکرد هەتا دولاپەڕە ئيتقانم زۆر باشبو بەڵام بۆ زیاتر ئیتقانم دادەبەزی نەمدەزانی هۆکارەکەی چیە بەڵام ئەمشەو کەباسی ئەوجۆرە ڕاهێنانەت کرد بۆ دیاری کردنی ئيتقان بەڕاستی زۆر سودی هەبوو بۆم تەرکزێکی باشترم دەکرد بۆ وتنەوەی بابەتەکە چونکە کە لە دوولاپەڕە تێدەپەڕی خەیاڵم دەڕۆیشت بۆ وتنەوەی بابەتەکە وە بێزار دەبوم لێی بەڵام ئەمشەو زۆر جیاواز بوو زۆر بەگوڕو تینەوە خێرا وێنەی لاپەڕەکەم لەمێشکمدا غەزن دەکرد و دەمویست خێرا لەبەری بکەم و لەنوێژەکەدا بیڵێمەوە کە دەموتەوە زۆر هەستێکی جیاواز و خۆشی هەبووکە توانیم دوولاپەڕەو دێڕێک بە ئیتقانی %100 لەماوەی 3خولەکدا لەبەربکەم وە متمانەی ئەوەم زیاد بووە کە بۆکەسێکی تری بڵێمەوە چونکە پێشتر دەترسام لەوەی لەکاتی وتنەوەکەیدا بۆ کەسێکی تر هەڵەی تێدابکەم بەس بەمجۆرە دەتوانم دڵنیا ببمەوە لە لەبەرکردنەکەم دەستەکانتان خۆشبێ مامۆستا عطاى بەڕێز خوای گەورە سەربەرزتان بکات جزاك الله خيرا جزاء✨

S
Shnyar Atta

مامۆستا گیان سڵاو، هیوام باشیتانە. مامۆستا هەتا سوپاستان بکەم هەر کەمە، باوەڕبکەن ئێوە و کۆرسە نموونەییەکەتان ڕۆژ بەڕۆژ لە ژیان و ئیشەکانما ڕەنگەیاتەوە و جێ دەستتان دیارە. ئینجا ئەمەوێت بڵێم بەهۆی کۆرسی خێراکردنەوەی مێشک و بەرەوپێشچونی یادگە الحمدللە وردبوونەوەم لەهەموو شتێک زیادی کردووە و زۆر بەئاگام لەم مانگەدا توانیم هەڵەیەکی زانستی لە بڵاوکراوەیەکی وێبسایتی sciencedirect بدۆزمەوە و ڕاستکردنەوەشەی بۆبکەم کە لەلایەن پڕۆفیسۆرێکی ئیتاللیەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەم هەڵەیە هێندە وردە کە ئەگەر زۆر ئاستت باش نەبێت مەحاڵە لێکی جیابکەیتەوە، جا مەبەستم لەمە ئەوەیە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێوەو و پڕۆگرامەکەتان و منیش.. هەر بمێنن بۆ کاری بەسوودتر💐🤝

خوێندن

خوێندکار

2019

Studied at ‎Islamic University of Madinah الجامعة الإسلامية بالمدينة المنورة

بڕوانامە و خەڵاتەکان

یادگە و مێشک

2026

ئەکادیمی

2023

پرسیارە باوەکان (FAQ)

ئەم ڕاهێنانە زەینییانە بۆ هەموو ئەو کەسانە گونجاون کە دەیانەوێت توانای سەرنجدان و لەبەرکردنیان بۆ ئاستێکی نوێ بەرز بکەنەوە.
بە جێبەجێکردنی وردی نوێترین تەکنیکە زانستییەکانمان، زۆربەی بەشداربووانمان (کە زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسی سەرکەوتوون) هەر لە چەند هەفتەی یەکەمەوە هەست بە گۆڕانکارییەکی گەورە و خێراییەکی بەرچاو دەکەن لە بەهێزبوونی یادگەیاندا.
بەڵێ، تەواوی خول و ڕاوێژە تایبەتەکانمان بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش دەکرێن، بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێکەوە بیت بتوانیت سوودمەند بیت لەم ئەزموونە.
وەڵامی پرسیارەکەت نەدۆزییەوە؟ پرسیار بکە

ڕێگاکانی پارەدان

FIB

FIB

07705041615

FastPay

FastPay

07705041615

لینکەکە کۆپیکرا
عەطا شێخ عەلی

عەطا شێخ عەلی

سکان بکە بۆ کردنەوەی پەیجەکە

https://bmnasa.com/Ata-ali